وادەی دەرکردنی بڕیاری لێبوردنی گشتی بۆ زیندانیان دیاریکرا
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • وادەی دەرکردنی بڕیاری لێبوردنی گشتی بۆ زیندانیان دیاریکرا

وادەی دەرکردنی بڕیاری لێبوردنی گشتی بۆ زیندانیان دیاریکرا

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:40
وادەی دەرکردنی بڕیاری لێبوردنی گشتی بۆ زیندانیان دیاریکرا
0

لایک

وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی حکومەتی هەرێم رایگه‌یاند، ساڵی داهاتوو لێبوردنی گشتیی بۆ زیندانییان دەردەچێت و لێژنەی باڵا لە ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێم بۆ ئەو پرسە پێکهێنراوە.

کوێستان محەمەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی حکومەتی هەرێم ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ لە چوارچێوەى کردنەوەى خولێکى راهێنان لە شارى سلێمانى رایگه‌یاند، “لە دوو ساڵى رابردوودا بۆ زیاتر لە پێنج هەزار کەس، خولى راهێنانى جیاوازمان کردووەتەوە لە پیشە جیاوازەکاندا، لە کۆى ئەو پێنج هەزار و 66 کەسەى لەماوەى دوو ساڵى رابردوو، بەشداریان لە خولى راهێنانەکانى وەزارەتى کارو کاروبارى کۆمەڵایەتى کردووە 35%ـیان ئێستا خاوەنى کارى خۆیانن”.

لەبارەى لێبوردنى گشتى بۆ زیندانیان، کوێستان محەمەد وتى، “لێژنەیەکى باڵا بە سەرۆکایەتى ئەنجومەنى وەزیران پێکهاتووە کە نوێنەرى سەرۆکایەتى هەرێم و ئەنجومەنى دادوەرى و وەزارەتى کار و نوێنەرى لێژنەى کۆمەڵایەتى پەرلەمانى تێدان و پڕۆژە یاسایەک ئامادە دەکەن و لێبوردنێکى گشتى دەردەچێت”.