وادەی دابەشکردنی پارەی گەنمی جوتیاران راگەیەندرا

وادەی دابەشکردنی پارەی گەنمی جوتیاران راگەیەندرا

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
وادەی دابەشکردنی پارەی گەنمی جوتیاران راگەیەندرا
0

لایک

وەزیری بازرگانی و پیشەسازی هەرێم رایگەیاند، هەفتەی داهاتوو پارەی ئەو گەنمەی وەرگیراوە لە جوتیاران دابەش دەکرێت.

لەمیانی کونفرانسێکی رۆژنامەوانیدا کەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق ئاماژەی بەوەکرد کە پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران دەستیپێکردووە و لە ئێستادا پرۆسەکە بە باشی بەڕێوەدەچێت و هەفتەی داهاتوو پارەی گەنمی جوتیاران دابەش دەکرێت.

هاوکات کەمال موسلیم کە لەمیانی کۆنفانسە رۆژنامەوانییەکەدا سەردانی سایلۆی پیرەمەگرونی کرد، ئاماژەی بەوەکرد کە کوالیتی گەنمەکەی جوتیاران زۆر باشە و بۆ هەر تەنێک ٨٥٠ هەزار دینار بە جوتیاران دەدرێت.

 وەزیری بازرگانی و پیشەسازی راشیگەیاند کە بڕی 500 ملیۆن دینار و له‌ پارێزگای سلێمانی بڕی یه‌ك ملیار دینار خراوه‌ته‌ سه‌ر هه‌ژماری وه‌زاره‌ته‌كه‌، له‌ هه‌فته‌ی ئاینده‌ بڕێك پاره‌ی دیكه‌ش دێت و ئه‌گه‌ر هیچ كێشه‌یه‌ك رونه‌دات ئه‌وا كۆتایی هه‌فته‌ی ئاینده‌ پاره‌ی ئه‌و گه‌نمه‌ی وه‌رگیراوه‌ دابه‌شده‌كرێت