وادەی دابەشکردنی دووەم بەشە ئاردی ئەمساڵ دیاریکرا
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • وادەی دابەشکردنی دووەم بەشە ئاردی ئەمساڵ دیاریکرا

وادەی دابەشکردنی دووەم بەشە ئاردی ئەمساڵ دیاریکرا

شوبات 26, 2023 08:21
وادەی دابەشکردنی دووەم بەشە ئاردی ئەمساڵ دیاریکرا
0

لایک

ئەمڕۆ شەممە، ئەسیر داود غورەیری، وەزیری بازرگانی عێراق، دەستپێكردنی پرۆسێسكردنی وەجبەی دووەمی ئاردی راگەیاند، كە سبەی یەكشەممە دەستپێدەكات.
لە راگەیەندراوێكی وەزارەتی بازرگانی، كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاندووە، تێیدا هاتووە، ئەسیر داود غورەیری، وەزیری بازرگانی عێراق ، دەستپێكردنی پرۆسێسكردنی پشكی دووەمی ئاردی ئەمساڵ ڕادەگەیەنێت، كە لە سبەینێ یەكشەممە دەستپێدەكات.
لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژەی بەوەشكردووە، كۆمپانیای گشتی بۆ پرۆسێسكردنی دانەوێڵە، بەشی بازاڕكردن لە بارەگا و لقەكانی لە پارێزگاكان ئاڕاستەكردووە، دەست بكەن بەئامادەكردنی لیستی ئەو بریكارانە كە ئارد بۆ پشكی نوێ دابین دەكەن.
هەروەها داوای لە هەموو ئەو كەسانە كرد كە سیستەمی كارتی بەشەخۆراكی دەیانگرێتەوە ،پاش دڵنیابوون لە سەلامەتی بڕی دابینكراو پشكەكانیان لە ئارد وەربگرن .

En az 10 karakter gerekli