وادەی دابەشكردنی نەوتی سپی لە سەنتەری شارەكان ئاشكراكرا
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • وادەی دابەشكردنی نەوتی سپی لە سەنتەری شارەكان ئاشكراكرا

وادەی دابەشكردنی نەوتی سپی لە سەنتەری شارەكان ئاشكراكرا

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:41
وادەی دابەشكردنی نەوتی سپی لە سەنتەری شارەكان ئاشكراكرا
0

لایک

وەزیری سامانە سروشتییەكان بەوەكالەت رایدەگەیەنێت، نزیكەی 80%ـی دانیتشوانی ناوچە شاخەوانییەكانی هەرێم نەوتی سپییان وەرگرتووە و پرۆسەكە لە قۆناغەكانی كۆتاییدایە، دوای تەواوبوونی ئەو پڕۆسەیەش نەوتی سپی لە سەنتەری شارەكان دابەشدەكرێت.

كەمال محەممەد ساڵح، بەمیدیاكانی نزیک لەپارتی راگەیاندووە، زیاتر لە 80% دانیشتوانی ناوچە شاخەوانییەكانی هەرێمی كوردستان نەوتی سپییان وەرگرتووە، لە سنووری دهۆک و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ زیاتر لە 36 هەزار خێزان نەوتی سپییان وەرگرتووە، لە سنووری هەولێر و ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانیش زیاتر لە 30 هەزار  خێزان نەوتی سپییان وەرگرتووە. وتیشی، “پڕۆسەی دابەشكردنی نەوتی سپی لە ناوچە شاخەوانییەكان لە قۆناغەكانی كۆتاییدایە و دوای تەواوبوونی ئەو پرۆسەیە دەستدەكەن بە دابەشكردنی نەوتی سپی لە سەنتەری شارەكان.”

وتیشی: ماوەی دوو رۆژە پرۆسەی دابەشكردنی نەوتی سپی لە سنووری قەزای دوكان و دەوروبەری دەستپێكردووە و تا ئێستا زیاتر لە دوو هەزار خێزان نەوتی سپییان وەرگرتووە”