شارەزایەکی بواری کەشناسی رایگەیاند، ئەمشەو ناجێگیری کەشوهەوا زیاتر دەبێت و بارانی بەخوڕ دەبارێت و ئەگەری هەیە هەورەتریشقەشی لەگەڵدا بێت دەشڵیت،” ئەگەر هەیە لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو شەپۆلێکی بەفر بارین روو لە هەرێم بکات و لە سەنتەری شارەکانیش بەفر ببارێت.”
ئاراس جەبار شارەزی بواری کەشناسی راگەیندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، لە ئەنجامی زیادبوونی کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆی دەریای ناوەراست لەسەر ناوچەکە ئاسمانی ھەرێم بە درێژای ئەمڕۆ ھەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بەردەوامی بارانبارینی پچر پچر و بەفر لەناوچە شاخاویەکاندا بەرێژەیەکی مامناوەند.
ئاماژەی بەوەشداوە، لەکاتەکانی ئەمشەودا ناجێگیری کەشوھەوا زیاتر ئەبێت و بارانی بەخوڕ دەبارێت و رەنگە هەورەتریشقەشی لەگەڵدا بێت و بەفربارینی ناوچە شاخاوییەکان زیاتر دەبێت.
باسی لەوەشکرد، ئەمشەو پلەکانی گەرما بە نزیکەیی یەک بۆ دوو پلە نزمتر دەبێتەوە.
ئەوەشی خستەڕوو، بەرەبەیانی رۆژی چوارشەمە کاریگەری شەپۆلی بەفر و بارانبارین بە چالاکی بەردەوامی ئەبێت و دواتریش بە مامناوەندی درێژەی ئەبێت تاوەکو رۆژی ھەینی کۆتایی پێدێت.
ئاماژەی بەوەشدا، ئەگەر ھەیە سەرەتای ھەفتەی داهاتوو شەپۆلێکی سەرما و بەفر بارین ھەرێمی کوردستان و ناوچەکە بگرێتەوە و بەفر لە سەنتەری شارەکاندا ببارێت.