سبەی یەکشەممە 18-09-2022 کاتژمێر 8:00ـی بەیانی، زانکۆلاین دەست بە پرۆسه‌ی پێشکەشکردن بۆ وه‌رگرتنی ده‌رچووانی دوانزه‌ی ئاماده‌یی له زانكۆكانی هەرێمی کوردستانی عێراق دەستپێدەکات و بۆ ماوەى 10 رۆژ کارا دەکرێت.
دکتۆر. ئارام محه‌مه‌د قادر، وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، لە سبەی کاتژمێر 8:00ى بەیانى، وێبسایتی www.regayzanko.com بۆ دەرچووانی دوانزەی ئامادەیی، تا سەعات 12ى شەوى رۆژى 27-09-2022 واتە بۆ ماوەى 10 رۆژ کارا دەبێت، لەم ماوەیەشدا ده‌رچووانی (12)ـی ئاماده‌یی ده‌توانن فۆرمی وه‌رگرتن له زانكۆ و په‌یمانگه‌كان پڕبكه‌نه‌وه و پێشكه‌شی بكه‌ن، هه‌روه‌ک ده‌رچووان ده‌بێت بە بەكارهێنانی هەمان ناوى بەکارهێنەر و وشەى تێپەڕ (یووزەرنەیم و پاسۆرد) كە پێشتر له خوێندنگەکانیان وه‌ریانگرتووەته‌وه فۆرمی وه‌رگرتن پڕبكه‌نه‌وه.
بۆ زانیاری زیاترى ده‌رچووانی پۆلی دوانزه و ئاشنابوونیان به‌سیستمه‌كانی وه‌رگرتن (زانكۆلاین، پارالێل، ئێواران) دەتوانن لەسەر وێبسایتى www.regayzanko.com رێبەرى وەرگرتن بە وردى بخوێننەوە وەک بنچینەیەک بۆ پڕکردنەوەى فۆرمەکانیان.
هاوکات دەرچووان دەتوانن سەردانى مەڵبەندەکانى راوێژکارى زانکۆکان بۆ وەرگرتنى روونكردنه‌وه‌ی پێویست له‌سه‌ر چۆنیه‌تی پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمی وه‌رگرتن به‌سیستمه جیاوازه‌كان بکەن، کە ئه‌مه‌ش ده‌ره‌فه‌تێكی گرنگه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن به‌رله‌وه‌ی فۆرمی وه‌رگرتن پێشكه‌ش بكه‌ن و ئاگاداری ورده‌كارییه‌كانی سیستمه‌كه بن و هەوڵ بدەن خودى خۆیان فۆڕمەکان پڕبکەنەوە و روو لەو سەنتەرانە نەکەن کە فەرمى نین و تەنها بۆ دەستکەوتنى بڕێک پارە فۆرم بۆ دەرچووان پڕ دەکەنەوە، چونکە وەزارەت بەرپرس نابێت لەهەر هەڵە و بەشێک کە لەلایەن دەرچوو پێشکەش دەکرێت.
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ئەوەشی خستەڕوو، وەرگرتن لە زانکۆکان بەپێی ریزبەندی ئەو کۆلێژ و بەشانە دەبێت کە دەرچووان لە زانکۆلاین پێشکەشی دەکەن بە رەچاوکردنی کۆنمرەی خوێندکار بۆیە پێویستە بە وردی ریزبەندی ئەو کۆلێژ و بەشانە دیاریبکەن کە ئارەزوو دەکەن خوێندنی تێدا تەواو بکەن، هەروەها پێویستیشە دەرچووانى پۆلى 12 هەر لە یەکەم رۆژی کاراکردنی زانکۆلاین دەست بکەن بە پێشکەش کردن و کارەکانیان دوا نەخەن بۆ کۆتا رۆژەکانی زانکۆلاین.
لەلایەکی دیکەوە، وەزارەتى خوێندنى باڵا سەبارەت بە هەبوونى پەیج و ئەکاونت بەناوى زانکۆلاین و ناوەندى ستافى وەرگرتن هیچ جۆرە پەیج و ئەکاونتێکى لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان نییە بەناوەکانى زانکۆلاین و ناوەندى وەرگرتن یان هەر ناوێکى دیکە، بەڵکو تاکە مینبەرى گەیاندنى رێنماییەکانى ئێمە لەڕێگەى سایت و پەیجى فەرمى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستییە لە تۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبووک بەم ناونیشانە
(www.facebook.com/KRG.MOHE.Official).
1
دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە
2
نێچیرڤان بارزانی: نابێت مووچە بکرێتە بارمتەی سیاسی
3
کۆنگرەی 14ـی پارتی؛ ناوی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی راگەیەندرا
5
لیستی هاوپەیمانی تورکمانی: لەناوبردنی سیستەمی کۆتا جێگای قەبوڵ نییە و هەڵوێستی توندمان دەبێت