ده‌سته‌ی باڵای حه‌ج و عه‌مره‌ی عێراق رایگه‌یاند، ناوه‌ڕاستی ئه‌م هه‌فته‌یه یه‌كه‌م گه‌شتی سه‌ردانیكردنی حاجیان بۆ سعوودیه به‌ڕێگه‌ی ئاسمانی ده‌ستپێده‌كات.
ئەمڕۆ شەممە، ده‌سته‌ی باڵای حه‌ج و عه‌مره له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، سێشه‌ممه‌ی داهاتوو 14ـی حوزه‌یرانی 2022، یه‌كه‌م گه‌شتی زیاره‌تكارانی عێراق بۆ سعوودیه ده‌ستپێده‌كات، ئه‌ویش له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدادەوه بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی شازاده محه‌مه‌د بن عه‌بدولعه‌زیز له مه‌دینه ده‌بێت.
ئاماژە بەوە کرا، ده‌سته‌ی حه‌ج و عومره‌ش هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كانی بۆ سه‌رخستنی پرۆسه‌كه ته‌واو كردوه.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، “حاجیان له‌ڕێگه‌ی پێنج فڕۆكه‌خانه‌ی عێراقه‌وه گه‌شته‌كانیان بۆ سعوودیه ئه‌نجامده‌ده‌ن ئه‌وانیش (به‌غداد، نه‌جه‌ف، به‌سره، هه‌ولێر، سلێمانی)، رۆژانه‌ش 3-5 گه‌شت ئه‌نجامده‌درێت، پێشبینیشده‌كرێت پرۆسه‌ی سه‌ردانیكردنی زیاره‌تكاران له رێگه‌ی ئاسمانییه‌وه له‌ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا ته‌واو بێت”.
ده‌سته‌ی باڵای حه‌ج و عه‌مره ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو، “رۆژی 18ـی حوزه‌یران یه‌كه‌م قۆناغی گه‌شتكردنی حاجیان له‌ڕێگه‌ی وشكانیه‌وه و له ڕێگه‌ی به‌نده‌ری سنوری عه‌رعه‌ره‌وه ئه‌نجامده‌درێت و ئه‌و پرۆسه‌یه‌ش له‌ماوه‌ی شەش رۆژدا كۆتایی دێت، بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ش 353 پاسی گه‌شتیاری مۆدێرن و تیمی ته‌ندروستی ئاماده‌كراوه بۆ گواستنه‌وه‌ی حاجیان له پارێزگاكانیانهوه بۆ مه‌دینه، له كاتێكدا ئاماده‌كارییه ئه‌منی و خزمه‌تگوزارییه‌كانیش ته‌واوكراون تاوه‌كو ئه‌و پلانه‌ی دانراوه به‌سه‌ركه‌وتویی جێبه‌جێبكرێت”.