هەڵەی شوفێرێکی تاکسی کارەساتێک لەشەقامی هەولێر کەسنەزان دەنێتەوە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • هەڵەی شوفێرێکی تاکسی کارەساتێک لەشەقامی هەولێر کەسنەزان دەنێتەوە

هەڵەی شوفێرێکی تاکسی کارەساتێک لەشەقامی هەولێر کەسنەزان دەنێتەوە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
هەڵەی شوفێرێکی تاکسی کارەساتێک لەشەقامی هەولێر کەسنەزان دەنێتەوە
0

لایک

کاتژمێر12:50خولەکی پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ ،لەسەر شەقامی سەرەکی (هەولێر کەسنەزان) ،شوفێری تاکسیەکی کرۆلا هەوڵی دا بەشێوەی سەرپێچی بچێتە ناو شوێن پێچێک وەبەپانی شەقام ببڕێت،بۆیە کەوتە سەر ڕێڕەوی فۆردێکی تایبەت وەپێکدادان دروست بو،لەدەرەنجامی پێکدادانەکەش فۆردەکە کۆنترۆلی لەدەستدا ولەناو شوێن پێچەکەوە دەرچو بۆدیوەکەی تری شەقام ولەوێ خۆی کێشا بەکیایەکی بارهەڵگری بچوک،بەداخەوە لەدەرەنجامی ڕوداوەکە شوفێری کیای بێتاوان گیانی لەدەستدا وەشوفێری فۆردەکەش زامدار بو ،زیانێکی زۆری مادیش کەوتەوە،لەلێکۆلینەوەش تاکسی بەخەتاباری سەرەکی ڕوداوەکە دانرا.

ئێمە لێرەوە تکا لەشوفێرانی بەڕێزمان دەکەین کە زیاتر پابەندی یاساوڕێنماییەکان بن وەخۆیان بەدووربگرن لەسەرپێچیکردن بۆگلدانەوەی چۆڕێ بەنزین، یان خولەکێک لەکات،چونکە دەرەنجامی سەرپێچی هەر ئەگەری نانەوەی ڕوداوی هاتووچۆیە کەزیانی گیانی وماڵی لێدەکەوێتەوە،وەلەو ڕوداوەلەوانەیە شوفێری تاکسیەکە نیازی ئەوە بوبێت زووتر بگات یان تۆزێک بەنزین پاشەکەوت بکات،کەچی ئەو زیانانەی کەدەبێت بیداتەوە لەدەرەنجامی ئەو سەرپێچیە بەهەزاران دۆلارە لەگەڵ ماڵوێرانکردنی خەڵک و کەبەهیچ پارەیەک قەرەبو ناکرێتەوە.