ڤۆلۆدیمیر زێلینسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا هەڵوێستی توندی بەرامەبەر ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان نواند و رایگەیاند، هەرچەندە ئەنجومەنەکە بوونی هەیە، بەڵام تائێستا هیچ رێگرییەکی لە هێرشەکانی رووسیا نەکردووە.
ئەمڕۆ 42ـهەمین رۆژی دەستپێکی هێرشەکانی سوپای رووسیایە بۆسەر ئۆکرانیا کە بە فرمانی ڤلادیمیر پوتین، سەرۆکی رووسیا ئەنجامدەدرێن. رۆژ بەرۆژ شەڕەکان گەرمتر دەبن و لە ئەنجامدا شاری کاولکراو و چەندین تەرمی مەدەنی دەمێننەوە.
شایەنی باسە، دوای کشانەوەی هێزەکانی سوپای رووسیا لە بوچا و بڵاوبوونەوەی وێنەی ناخهەژێنی ئەو شارە، بووەهۆی هەڵبڕینی دەنگی ناڕەزایەتی جیهان.
1
گۆڕانکاری کۆیلایەتی لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ
2
بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن
3
ئەمریکا: ژنانی ئێران تەنها لە پێناوی شکۆی خۆیاندا خۆپیشاندان دەکەن
4
نیگەرانییەکانی بەدەستهێنانی وزە لە ئەوڕووپا بەردەوامە و وڵاتەکان چ رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر؟
5
پاکستان… لە رووداوێکی هاتووچۆدا نزیکەی 60 کەس بوونە قوربانی