ئەمڕۆ پێنچشەممە، هەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراق بەگۆڵێکی پاک لەهاوبەشە ئیماراتییەکەی بردەوە و بەمەش هیوای خۆی بۆ هەڵبژاردەی مۆندیال زیندووکردەوە.
هەڵبژاردەی عێراق گۆڵە تاکەکەی لە 53ـهەمین خولەک لەلایەن یاریزان “حوسێن عەلی”ـەوە تۆمارکرد.
شایەنی باسە، هەڵبژاردەی عێراق بە بردنەوەی توانی بە بەدەستهێنانی 8 خاڵ بگاتە پلەی چوارەم و ئیماڕاتیش بە 9 خاڵ ریزبەندی پلەی سێیەمی گرتووە.