سەرچاوەیەک لە فیرقەی یەکی سوپای عێراق بە ئاژانسی هەواڵی شەفەق نیوزی راگەیاندووە، “تیرۆریستێکی خۆکوژ کە ھەوڵیدابوو بەشداربووانی رێوڕەسمی عاشوورا و دامەزراوە سەربازییەکان لە پارێزگای دیالە رۆژھەڵاتی عێراق بکاتە ئامانج، شکستی پێ ھێنراوە و خۆی تەقاندووەتەوە”.
سەرچاوەکە بۆ میدیا عێراقییەکان ئاشکرای کردووە کە زانیاری وردی ھەواڵگریی لەبارەی دزەرکردنی تیرۆریستێکی خۆکوژ بۆ ناوچەی مەیاح باکووری رۆژھەڵاتی پارێزگای دیالە بۆ ئەوەی بەشداربووانی رێوڕەسمی عاشورا و دامەزراوە سەربازییەکان بکاتە ئامانج، درابووە یەکێک لە فەوجەکانی فیرقەی یەکی سوپا لە ناوچەکە.
راشیگەیاندووە، لەدوای بەدەستھێنانی زانیارییە ھەواڵگرییەکە، ھێزەکانی سوپا ئۆپەراسیۆنێکیان لە ناوچەکە ئەنجامداوە و لە میانیدا تیرۆریستە خۆکوژەکەیان گەمارۆ دراوە و بە تەقەی هێزەکانی سوپا بریندارکراوە.
ئەوەش هاتووە، تیرۆریستە خۆکوژەکە، بۆ ئەوەی دەستگیر نەکرێت خۆی تەقاندووەتەوە، بێ ئەوەی زیان بە ھێزەکانی سوپا بکەوێت.