هەولێر.. 4500 تۆن پاشماوەی قوربانیکردن هەڵگیراوەتەوە

هەولێر.. 4500 تۆن پاشماوەی قوربانیکردن هەڵگیراوەتەوە

لەماوەی چوار رۆژی جەژنی قورباندا 4500 تۆن پاشماوەی قوربانیکردن لە هەولێر هەڵگیراوەتەوە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
هەولێر.. 4500 تۆن پاشماوەی قوربانیکردن هەڵگیراوەتەوە
0

لایک

بەڕێوەبەری خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی سەر به سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر(ئەربیل) رایگەیاند، لەماوەی چوار رۆژی جەژنی قورباندا 4500 تۆن پاشماوەی قوربانیکردن لە هەولێر هەڵگیراوەتەوە.

ژیار جەلال، بەڕێوەبەری خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی سەر به سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر رایگەیاند، تەنیا لە چوار رۆژی جەژنی قورباندا لە سنووری سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر، 4500 تۆن پاشماوەی ئاژەڵی قوربانی هەڵگیڕاوەتەوە و گواستراوەتەوە بۆ شوێنی تایبەت بە چارەسەرکردنی پاشماوەکان.

ئەمەش لەکاتێکدایە بەڕێوەبەرایەتیی خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزیی هەولێر، وەک ئامادەسازی بۆ رۆژانی جەژن، 35 شوێنی تایبەت کردبوو بە فڕێدانی پاشماوەی ئاژەڵی قوربانی، لەگەڵ دانانی حاویەی تایبەت بۆ فڕێدانی پاشماوەکان، بەڵام بەشێک لە هاووڵاتییان پابەند نەبوون و لە هەموو کوچە و کۆڵانێکدا پاشماوەی ئاژەڵی قوربانی فڕێدران، لە ئاکامدا 4500 تۆن پاشماوەی ئاژەڵی قوربانی هەڵگیرایەوە و دواتر بۆ شوێنی تایبەت گواسترایەوە و چارەسەر کرا.