به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی پارێزگای هه‌ولێر رایگه‌یاند، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ به‌هۆی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگرێک له‌ماڵێكی گه‌ڕه‌كی برایه‌تی شاری هه‌ولێر(ئەربیل)، گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 31 ساڵ كه خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت بوو سووتا و بەهۆیەوە گیانی لەدەستدا.
ئەمڕۆ پێنجشەممە كاتژمێر 4:17ـی عەسر، له‌نزیک قوتابخانه‌ی چوارچرا له‌گه‌ڕه‌كی برایه‌تی، به‌هۆی سۆپای نه‌وته‌وه ئاگر له‌ماڵێک كه‌وته‌وه، دوای گه‌یشتنی تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی توانرا ئاگره‌كه كۆنترۆڵ بكرێت.
شایەنی باسە، گه‌نجێكی له‌دایكبووی ساڵی 1991 خاوەن پێداویستی تایبەت له‌ماڵه‌كه‌دا به‌ته‌نها بووه، به‌هۆی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌وه سووتاوه و گیانی لەدەستداوە، له‌ئێستاشدا لێكۆڵینه‌وه له‌هۆكار و چۆنیه‌تی كه‌وتنه‌وه‌ی ئه‌و ئاگره به‌رده‌وامه.