هەولێر.. چالاکییەک بە بۆنەی “رۆژی کەلتوور و زمانی تورکمان” بەڕێوەچوو
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • هەولێر.. چالاکییەک بە بۆنەی “رۆژی کەلتوور و زمانی تورکمان” بەڕێوەچوو

هەولێر.. چالاکییەک بە بۆنەی “رۆژی کەلتوور و زمانی تورکمان” بەڕێوەچوو

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:40
هەولێر.. چالاکییەک بە بۆنەی “رۆژی کەلتوور و زمانی تورکمان” بەڕێوەچوو
0

لایک

لە شاری هەولێر چالاکییەک بەبۆنەی ١٧ی تشرینی دووەم رۆژی کلتوور و زمانی تورکمان بەڕێوەچوو.


چالاکییەکە لەسەر قەڵای دێرینی شاری هەولێر(ئەربیل) بە ئامادەبوونی مەولود یاقوت، کۆنسوڵی گشتیی تورکیا لە هەولێر و ئایدن مەعروف، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان و ئەندامی مەکتەبی سیاسی بەرەی تورکمانی عێراق و ئیدریس قارائاسلان، بەڕێوەبەری قوتابخانەی مەعاریفی نێودەوڵەتی لە هەولێر و ئەکادیمیستە تورکمانەکان، مامۆستا، خوێندکاران و خەڵک بەڕێوەچوو.


ئایدن مەعروف، لە وتارێکیدا لە میانی چالاکییەکە ئاماژەی بە گرنگیی ئەو رۆژە کرد و رایگەیاند بە درێژایی هەفتە چالاکیی رۆژی کلتوور و زمانی تورکمانیان ئەنجامداوە.


وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان، ئەوەی وەبیرهێنایەوە کە لە ١٧ی تشرینی دووەمی ١٩٩٣ یەکەم قوتابخانەی دۆغوش-ی تورکمان لە هەولێر کرایەوە و رایگەیاند ئەو رۆژە وەکو رۆژی کلتوور و زمانی تورکمان قبوڵکراوە.


ئایدن مەعروف، هیوای خواست رۆژە گرنگەکانی تورکمانەکان کە ١٦ی کانوونی دووەم رۆژی شەهیدانی تورکمان و ٧ی تشرینی یەکەم رۆژی نەتەوەیی تورکمان لە پەرلەمانەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان-عێراق بە فەرمی بکرێت.


لای خۆی مەولود یاقوت، کۆنسولی گشتیی تورکیا لە هەولێر، ئاماژەی بەوە کرد کە لە ناخەوە پیرۆزبایی رۆژی کلتوور و زمانی تورکمان دەکات.


یاقوت، هیوای خواست تورکمانەکان کە پێکهاتەیەکی سەرەکیی کۆمەڵگەی عێراقین شایستەی خۆیان لە هەموو بوارەکانی ژیانی کۆمەڵایەتی لە کلتوورەوە بو پەروەردە، لە ژیانی بازرگانییەوە بۆ ئیدارە نوێنەرایەتییەکی گونجاویان هەبێت.


مەولود یاقوت، وتیشی. “لە پێناو ئەم ئامانجە، ئەو پاڵپشتییەی وڵاتەکەمان وەکو هەموو جارێک پێشکەشی برا تورکمانەکانمانی کردووە لێرە بەدواشەوە بەردەوامی پێدەدات”.


– پەرلەمانی کوردستان دوو رۆژی تایبەتی تورکمانەکانی بە فەرمی ناساندووە


پەرلەمانی کوردستان، بە زۆرینەی دەنگ پڕۆژە یاسای ئامادەکراو بۆ بەفەرمی ناساندنی دوو رۆژی تایبەتی تورکمانەکانی پەسەند کرد.


بەپێی ئەو راگەیەندراوەی کە لە ١٢ی کانوونی دووەم لە هەژماری پەرلەمانی کوردستان-عێراق لە تویتەر بڵاو کراوەتەوە، لەو دانیشتنە ئاساییەی کە بۆ بەفەرمیکردنی رۆژە تایبەتەکانی تورکمانەکان ئەنجامدراوە، ١٧ی تشرینی دووەم بە رۆژی کلتوور و زمانی تورکمان و ٢٥ی شوبات وەکو رۆژی رۆژنامەوانیی تورکمان قبوڵ کراوە.


لە هەولێر، یەکەم قوتابخانەی تورکمان لە ١٧ی تشرینی دووەمی ١٩٩٣ کراوەتەوە و یەکەم رۆژنامەی تورکمان لە ٢٥ی شوباتی ١٩١١ دەرچووە.