هەولێر.. نزیكەی 400 تۆن قوڕولیتە لەژێر پردەكانی سەنتەری شار دەرهێنرا

هەولێر.. نزیكەی 400 تۆن قوڕولیتە لەژێر پردەكانی سەنتەری شار دەرهێنرا

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:42
هەولێر.. نزیكەی 400 تۆن قوڕولیتە لەژێر پردەكانی سەنتەری شار دەرهێنرا
0

لایک

ئامادەکارییەکان بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەگەری كۆبوونەوەی ئاوی زیادە لە وەرزی زستان لەژێر پردەكانی سەنتەری شاری هەولێر(ئەربیل)، بە سەرپەرشتیی تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر سەر بە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار تەنیا لە هەڵمەتێكدا نزیكەی 400 تۆن خۆڵ و خاشاک و قوڕولیتە لە 10 وێستگەی ناو خەزانی ژێر پردەكانی شاری هەولێر دەرهێنرا.

ماوەیەكە لەسەر فرمانی ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار بە مەبەستی خاوێنكردنەوەی ئاوەڕۆ و ژێر پردەكانی شاری هەولێر و هەموو ئەو شوێنانەی مەترسیی كۆبوونەوەی ئاوی زیادە و لافاویان لێ دەكرێت دەستیپێكردووە و تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاو و ئاوەڕۆ، خزمەتگوزاریی ژینگەپارێزی، شارەوانی و كرێكارانی خاوێنكردنەوە بە بەشداری سەدان ئامێر و كرێكار بەڕێوەدەچێت و پڕۆسەکەش هێشتا بەردەوامیی هەیە.

زەردەشت سەرسام، بەڕێوەبەری ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر سەر بە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار سەبارەت بە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی ئەو كارە قورسەی خاوێنكردنەوەی حەوزی ژێر پردەكان، بە راگەیاندنی وەزارەتی شارەوانی و گەشنوگوزاری راگەیاند، “ئەو كارە زۆر قورسە، سەرەتا خۆڵ و خاشاک و قوڕولیتەیەكی زۆر لەژێر پردەكان لە فەردە دەكرێت و دواتر بە كرێن و بە دەست و بە پشت لەلایەن كرێكارەكانەوە دەهێندرێتە سەر شەقام و كۆدەكرێتەوە، پاشان بە شۆفەڵ و قەلاب بۆ شوێنی تایبەت دەبردرێت و ئینجا شەقام و حەوزەكانیش دەشۆردرێن، ئەمەش وەک ئامادەسازییە بۆ وەزری زستان و رێگریكردن لە كۆبوونەوەی ئاوی زیادە و مەترسیی دروستبوونی لافاو.