هەولێر.. منداڵێک لەترسی سەگێک رادەكات و دەكەوێتە ژێر ئۆتۆمبێلێک

هەولێر.. منداڵێک لەترسی سەگێک رادەكات و دەكەوێتە ژێر ئۆتۆمبێلێک

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:42
هەولێر.. منداڵێک لەترسی سەگێک رادەكات و دەكەوێتە ژێر ئۆتۆمبێلێک
0

لایک

نەخۆشخانەی فریاكەوتنی رۆژئاوای هەولێر(ئەربیل) بڵاویكردووەتەوە، منداڵێک لە هەولێر لە ترس و دڵەڕاوكێی گەستنی سەگێکی بەڕەڵڵای ناوشار رادەکات و لە پڕا دەكەوێتە ژێر ئۆتۆمبێلێک و بە سەختی بریندار دەبێت، منداڵەکە هەرزوو رەوانەی فریاكەوتن دەكرێت و نەشتەرگەری بۆ رزگاركردنی ژیانی بۆ ئەنجام دەدرێت.

تایبەت بەم پرسە، نەخۆشخانەی فریاكەوتنی رۆژئاوا ئاشکرای دەکات، لەماوەی شەش مانگی رابردوو ئاماری گەستنی سەگی بەڕەڵڵا 325 حالەت تەنها بۆ نەخۆشخانەی فریاكەوتنی رۆژئاوای هەولێر هەبووە،كە وێڕای ترسناكی چەندین نەخۆشی لیدەکەوێتەوە، لە هەمان كاتدا هۆكارێکە بۆ نەمان و كورتهێنانی ڤاكسینی دژە ژەهری سەگ لە نەخۆشخانەكاندا.