قایمقامی هه‌ولێر(ئەربیل) ئاشكرایكرد، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممە لە شاری هەولێر دەستیان بەسەر کۆگایەکی پڕ لە خۆراکی ماوەبەسەرچوودا گرتووه و هه‌روه‌ها سێ کەسیشیان دەستگیرکردووه.
نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید، قایمقامی هه‌ولێر رایگه‌یاند، ئەمڕۆ سێشەممە لە گەڕەکی هەولێری نوێ له شاری هەولێر، دوای چاودێریکردنێکی چڕی بنکەی ئاسایشی هەولێری نوێ و هۆبەی ئابووری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر بۆ کۆگایەک لە گەڕەکی ناوبراو، لەلایەن لێژنە هاوبەشەکانی قایمقامییەتی هەولێر توانرا دەستبەسەر بڕێکی زۆری قاوە و نەستەلە و کێكی منداڵان و دەرمانی پزیشکی دا بگیرێ کە ماوەیان بەسەرچوو بوو.
ئەوەش هاتووە، هه‌ر له كۆگاكه‌دا ده‌ستیان به‌سه‌ر چەند ئامێرێکی نووسینی رێكه‌وتی بەسەرچوون و کارتۆن و بارکۆدیشدا گرتووه کە بەکارهاتبوو بۆ ئەو مەبەستە.
قایمقامی هه‌ولێر جه‌ختی لەوەكرده‌وه كه لە ئەنجامیشدا 3 کەس دەستگیرکران و پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە بۆ ئەنجامدانی رێکاری یاسایی پێویست.



