دەزگای ئۆجاغی تورکی لە شاری هەولێر(ئەربیل)، 6 ئاژەڵی گەورەی بە بۆنەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە کردە قوربانی و بڕیارە بەسەر چەندین خێزانی کەمدەرامەت دابەشی بکات.
شاهین مەعروف نوێنەری دەزگای ئۆجاغ لە هەولێر رایگەیاند، “سەرەتا جەژنی قوربان لە گشت موسڵمانانی جیهان پیرۆز دەکەم. ئێمە بەهاوکاری دەزگای ئۆجاغی تورکی، بەبۆنەی جەژنی قوربان 6 سەر ئاژەڵی گەورەمان کردە قوربانی”.
ئاماژەی بەوەشدا، گۆشتی قوربانییەکە بەسەر هەژاران دابەشدەکرێت و یارمەتییەکان دەگەیەندرێتە هەژارانی هەولێر و سەرجەم ناوچەکانی تورکمان نشین.