شەوی رابردوو تەرمی ژنێکی تەمەن 23 ساڵ لەناو ماڵەکەی خۆیدا لە شاری هەولێر(ئەربیل) دۆزرایەوە و پۆلیسیش لەبارەیەوە رایگەیاند، ژنەکە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
بەگوێرەی زانیارییەکان کە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر بڵاویکردووەتەوە، شەوی رابردوو لە گەڕەکی 32ـی پارک لە شاری هەولێر پۆلیس لە رووداوێک ئاگادارکراوەتەوە کە ژنێک تەمەن 23 ساڵ لەناو ماڵەکەیدا کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر تایبەت بە رووداوەکە، خێزانی ئەو ژنەی دەستگیرکردووە و پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ رووداوەکە کردووەتەوە.