هەولێر.. بەگوژمەی نزیکەی 2 ملیار دینار پرۆژەی قیرتاوکردن و ئاوەرۆ دەستپێدەکات

هەولێر.. بەگوژمەی نزیکەی 2 ملیار دینار پرۆژەی قیرتاوکردن و ئاوەرۆ دەستپێدەکات

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:42
هەولێر.. بەگوژمەی نزیکەی 2 ملیار دینار پرۆژەی قیرتاوکردن و ئاوەرۆ دەستپێدەکات
0

لایک

بەگوژمەی نزیکەی 2 ملیار دینار لە هەولێر(ئەربیل)، پرۆژەی خزمەتگوزاری قیرتاوکردن و ئاوەڕۆی گەرەکی ئاسوودە سیتی دەستیپێکرد.

پارێزگای هەولێر رایگەیاند، پرۆژەی قیرتاوکردنی شەقامە ناوخۆییەکان و ئاوەڕۆی گەرەکی ئاسوودە سیتی بە گوژمەی 1 ملیار و 720 ملیۆن و 850 هەزار دینار بۆ ساڵی 2022-2023، لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگای هەولێر بە شێوەی بەڵێندەرایەتی دەستی پێکردووە و 180 رۆژیش بۆ تەواوکردنی پرۆژەکە دەخایەنێت.

ئاماژە بەوەشدراوە، پڕۆژەکە چەندین بڕگە لەخۆ دەگرێت، لەوانە دروستکردنى ئاوەڕۆی کۆڵانەکانی گەڕەکی ئاسوودە سیتی و قیڕتاوکردنی 21 شەقام بە درێژیی 4575 مەتر، لە پڕۆژەکەدا جگە لە کاری خۆڵکاری کە ئێستا کاری لێ دەکرێت، چینی یەکەمی تێکەڵە و کیربستۆن و چینی دووەمی تێکەڵە و قیڕتاوکردن بە چینی ستبلایزەر بە رووبەری 38700 مەترە دەستپێدەکات، ئەوە جگە لە دروستکردنی ئاوەڕۆ بە درێژیی 4560 مەتر.