هەولێر.. بەهۆی دەرنەچوونی لە پشکنین، 26 تەن کەپەکی گەنمەشامی گەڕێندرایەوە ئێران
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • هەولێر.. بەهۆی دەرنەچوونی لە پشکنین، 26 تەن کەپەکی گەنمەشامی گەڕێندرایەوە ئێران

هەولێر.. بەهۆی دەرنەچوونی لە پشکنین، 26 تەن کەپەکی گەنمەشامی گەڕێندرایەوە ئێران

راگەیاندن و پەیوەندییەکانی کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران بڵاویكرده‌وه‌، بەهۆی دەرنەچوونی لە پشکنینیدا 26 تەن کەپەکی گەنمەشامی گه‌ڕێندرایه‌وه‌ بۆ ئێران

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
هەولێر.. بەهۆی دەرنەچوونی لە پشکنین، 26 تەن کەپەکی گەنمەشامی گەڕێندرایەوە ئێران
0

لایک

راگەیاندن و پەیوەندییەکانی کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران بڵاویكرده‌وه‌، بەهۆی دەرنەچوونی لە پشکنینیدا 26 تەن کەپەکی گەنمەشامی گه‌ڕێندرایه‌وه‌ بۆ ئێران.

دەقی بڵاوکراوەکەی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران:

گەڕانەوەی کەپەکی گەنمەشامی بۆ وڵاتی ئێران

رۆژی یەکشه‌ممه‌ رێکەوتی 2022/8/7، هەڵساین بە گەڕانەوەی یەک بار بە بڕی (26) تەن و (640) کیلۆگرام بۆ ووڵاتی سەرچاوە گەرێندرایەوە بەهۆی دەرنەچوون لە پشکنینیدا، لەبەر ئەوەی هاوتا نییە لەگەڵ رێنماییەکانی کەرەنتینەی کشتوکاڵ، بۆیە رێگە بە هاوردەکردنی نەدرا بۆ ناو هەرێمی کوردستان و ‌لەلایەن لێژنەی هاوبەشی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران بە سەرۆکایەتی بنکەی کۆنتڕۆڵی جۆری حاجی ئۆمەران کەپەکی گەنمەشامی گەرێندرایەوە بۆ ووڵاتی سەرچاوە.

ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی
کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران