پۆلیسی هەولێر تۆمەتبارێكی دەستگیركرد، كە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا خۆی وەكو پزیشک ناساندووەو داوای ئەوەی داوای وێنەی رووتی لە ژنان و كچان كردبوو، هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی لێكردبوون ئەگەر پارەی پێنەدەن.
موقەدەم هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، دەستگیركردنی تۆمەتبارەكە لەسەر سكاڵای هاووڵاتییەك بووە، وتیشی:” تۆمەتبارە دەستگیركراوەكە، خەلكی هەولێرەو خۆی وەك پزیشكێكی بەناوبانگ ناساندووە، هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی وێنەی نەشیاوی لەچەندین ژن و كچ كردبوو ئەگەر پێتو پارەی پێنەدەن.
وتەبێژی پۆلیسی هەولێر راشیگەیاند، تۆمەتبارەكە بەپێی ماددەی 2ی مۆبایل دەستگیركراوە، دڵنیاییشی دایە ئەو كەسانەی كە هەڕەشەیان لێكراوە، ئێستا هەموو بەڵگەكان لەژێر دەستی پۆلیسن.