بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر(ئەربیل) رایگهیاند، ئهو كهسهی شهوی رابردوو تاوانێكی كوشتنی ئهنجامدا و “براكهی خۆی كوشت”، خۆی رادهستی هێزهكانی پۆلیس كرد.
ئهمڕۆ چوارشهممه، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر له روونكردنهوهیهكدا بڵاویكردهوه، “دوای ئەوەی شەوی رابردوو رووداوێکی کوشتن لە گەڕەکی (کەمئەندامان) لە ناحیەی کەسنەزان روویدابوو، تۆمەتبار بەناوی (ب. ج. ع.) دوای ئەنجامدانی تاوانەکەی لە شوێنی رووداو رایکردبوو، ئەمڕۆ تۆمەتباری ناوبراو خۆی رادەستی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر کرد”.
پۆلیسی هەولیر راشیگەیاندووە، لێکۆڵینەوە لە روداوەکە بەردەوامە بۆ ئەوەی پەڕاوەکە رێڕەوی یاسایی خۆی بگرێتەبەر.
جیی باسە، شەوی رابردوو کەسێک بەناوی (رابەر .ج.ع) تەمەن (27 ساڵ) لەلایەن براکەیەوە بەناوی (ب. ج. ع) لەسەر کێشەی پارە و قەرزداری بە چەکی جۆری (کلاشنکۆف) تەقەی لێکراو و کوژراو.