ئاگرێکی گەورە لە کارگەیەکی پەردە لە هەولێر (ئەربیل) کەوتەوە و تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە توانیان ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکەن.

عەبدولسەلام توتنجی، پەیامنێری تەبا لە شوێنی رووداوەکە ئاماژەی بەوە کرد، ئاگرەکە گەیشتووەتە 2 کارگەی تر کە یەکێکیان کارگەیەکی دروستکردنی بۆیەیە و رێژەیەکی زۆر لە ماددەی تەنەر لەو کارگەیەدا هەیە.
لە رووداوی ئاگرکەوتنەوەکەدا، دوو کارمەندی کارگەکە برینداربوون.
هاوكات یەک کارمەندی بەرگری شارستانی ھەولێر لەمیانی ھەوڵدانی بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە دوای ئهوهی لە ھۆش خۆی چوو، ھەناسەی دەستکردی بۆ كرا و گەیهندرایە نەخۆشخانە.

دوای زیاتر لە کاتژمێرێک ھەوڵدان بۆ کوژاندنەوەی، توانرا ئاگرهكه لەلایەن تیمی بەرگری شارستانی ھەولێر کۆنترۆڵ بکرێت، بەڵام زیانێکی زۆری ماددیی بەر شوێنەکە کەوتووە.
خاوەن کارگەکە ئاماژەی بەوە کرد، “گرنگ زیانە ماددیەکە نییە. بۆ ئێمە ئەوە گرنگە کەس زیانی بەرنەکەوت و گیانی لەدەستنەدا”.