ئەمڕۆ یەکشەممە ئاگر لە شێڵتهرێكی ژنان لە هەولێر(ئەربیل) کەوتەوە و وتەبێژی بەرگری شارستانیش رایگەیاند، ئاگرەکە لەماوەیەکی کەمدا کۆنتڕۆڵکراوە و بەهۆیەوە دوو کەس تووشی هەناسەتەنگی بوون، لەئێستاشدا چارەسەری تەندروستییان بۆ کراوە.
سەرکەوت کارەش، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هەولێر راگەیاند، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ تیمەکانیان ئاگادار کراونەتەوە لەبوونی روداوێکی ئاگرکەوتنەوە لە شێڵتهرێكی ژنان، دوای ئاگادارکردنەوەشیان تیمەکانیان گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و ئاگرەکەیان کۆنتڕۆڵکردووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، تائێستا هۆکاری رووداوەکە نازانرێت، بەڵام بەهۆی ئاگرەکە دوو کەس تووشی هەناسەتەنگی بوون، لەئێستاشدا چارەسەری تەندروستییان بۆ کراوە.
ژنانی ناو شێڵتهرهکە بۆ شوێنێکی پارێزراو گوازراونەتەوە
لەئێستاشدا ئەو ژنانەی لەو شێڵتهره دەمێننەوە، بەمەبەستی پاراستنیان و جێبەجێکردنی رێنماییەکانی بەرگری شارستانی، بەکاتی بۆ شوێنێکی پارێزراو گوازراونەتەوە.