هەولێر پێشوازی لە یاریزانانی هەڵبژاردەی عێراق دەکات
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • هەولێر پێشوازی لە یاریزانانی هەڵبژاردەی عێراق دەکات

هەولێر پێشوازی لە یاریزانانی هەڵبژاردەی عێراق دەکات

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:40
هەولێر پێشوازی لە یاریزانانی هەڵبژاردەی عێراق دەکات
0

لایک

پارێزگاری هەولێر(ئەربیل) رایگەیاند، بەبۆنەی بردنەوەی جامی کەنداو لەلایەن هەڵبژاردەی عێراق، رۆژی دووشەممە لە هەولێر پێشوازی لە هەڵبژاردەکە دەکرێت.

ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لەبارەى بەدەستهێنانى پاڵەوانیەتى جامى کەنداوى عەرەبى لەلایەن هەڵبژاردەى عێراق، وێڕاى پیرۆزبایى لە هەڵبژاردەى عێراق و جەماوەر و گەلانى عێراق، وتی، “به‌مبۆنه‌یه‌وه‌ رۆژى دووشەممە 2023.01.23، کاتژمێر 2:30ى پاش نیوه‌ڕۆ لە یاریگاى نێودەوڵەتى فه‌ڕه‌نسۆ هەریرى بە ئاهەنگێک پێشوازى لە یاریزانانى هەڵبژاردەی عێراق دەکرێت”.

شایەنی باسە، هەڵبژاردەی عێراق دوای زیاتر لە 35 ساڵ نازناوی جامی کەنداوی بردەوە، دوای ئەوەی لە یاریی کۆتایی پاڵەوانێتییەکەدا بە سێ گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ سەرکەوتنی بەرامبەر هەڵبژاردەی عومان بەدەستهێنا.