لەمیانی کەوتنەوەی هەورە بروسکە لە ویلایەتی بیحار لە وڵاتی هیندستان 20 کەس گیانیان لەدەستدا.
بەگویرەی هەواڵێکی ئاژانسی BBC، لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا لەئەنجامی کەوتنەوەی هەورە بروسکە لە 8 ناوچەی جیاجیای ویلایەتی بیحار 20 کەس گیانیان لەدەستدا.
نیتیش خومار، سەرۆکی ویلایەتەکە رایگەیاند، داوامان کردووە هاووڵاتییان لەکاتی هەر رووداوێکی نەخوازراودا پەیوەندی بە سەرۆکایەتی ئیدارەدانی کارەسات و باری لەناکاو بکەن.
ئەوەشی ئاشکراکرد، کەس و کاری قوربانیان بڕی 400 هەزار روپی (5 هەزار دۆلاری ئەمریکی) قەرەبوویان پێدەدرێت.
جێی باسە، پێشتریش لە ساڵی 2021، لەمیانی کەوتنەوەی هەورە بروسکە لە ویلایەتی بێنگال 27 کەس گیانی لەدەستدا.
1
گۆڕانکاری کۆیلایەتی لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ
2
بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن
3
ئەمریکا: ژنانی ئێران تەنها لە پێناوی شکۆی خۆیاندا خۆپیشاندان دەکەن
4
نیگەرانییەکانی بەدەستهێنانی وزە لە ئەوڕووپا بەردەوامە و وڵاتەکان چ رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر؟
5
بەهۆی کەوتنی فڕۆکەیەک سەرجەم سەرنشینەکان گیانیان لەدەستدا