هەواڵگری عێراق: 14 تیرۆریستی داعش لە بەغداد دەستگیرکران
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • هەواڵگری عێراق: 14 تیرۆریستی داعش لە بەغداد دەستگیرکران

هەواڵگری عێراق: 14 تیرۆریستی داعش لە بەغداد دەستگیرکران

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
هەواڵگری عێراق: 14 تیرۆریستی داعش لە بەغداد دەستگیرکران
0

لایک

دەزگای هەواڵگری عێراق دەستگیرکردنی 14 چەکداری داعشی لە شاری بەغداد راگەیاند کە ژمارەیەکیان سەرکردەی دیاری گروپەکە تیرۆریستییەکەن.

ئەمڕۆ یەکشەممە، دەزگای هەواڵگری عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، “لە چوارچێوەی زنجیرە هەڵمەتەکانی دەزگای هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدڕاڵی وەزارەتی ناوخۆ، لەپێناو بنەبڕکردنی تیرۆر و لەناوبردنی پاشماوەکانی داعش، بە پشتبەستن بە زانیاری وردی هەواڵگری توانیویانە لە شاری بەغداد و دەوروبەری 14 تیرۆرستی داعش دەستگیربکەن کە ژمارەیەکیان سەرکردەی دیاری رێکخراوە تیرۆریستییەکە بوون”.

ئەوەش هاتووە، “لەنێو دەستگیرکراوەکاندا، هەریەکە لە ئەبو سەفانە، ئەبو عومەر، ئەبو مسعەب، سەرکردەی دیاری داعش هەن، بە هەوڵی هێزەکانمان توانراوە فریوبدرێن و بهێنرێنە ئەو شوێنانەی بۆسەکانیان بۆ دانرابوون”.