شانەی راگەیاندنی ئەمنی رایگەیاند، بەهەماهەنگی نێوان هەواڵگری عێراق و ئاسایشی سلێمانی، ئافرەتێکی داواکراو بە ماددەی 4ـی تیرۆر دەستگیرکرا.
لە راگەیەندراوێکدا شانەی راگەیاندنی ئەمنی باسی لەوەکردووە کە بەهەماهەنگیی نێوان هەواڵگری عێراق و هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق، داواکراوێکی هەڵاتووی ئافرەت دەستگیرکراوە کە بە گوێرەی ماددەی 4ـی تیرۆر داواکراوبوو. تاوانبارەکە لە شاری سلێمانی دەستگیرکراوە.
شایەنی باسە لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە ئۆپەراسیۆنەکە بە هەماهەنگیی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی ئەنجامدراوە و لە ئێستادا لێکۆڵینەوەی یاسایی لەگەڵیدا دەکرێت.