هەواڵگری عێراق: لە ماوەی دوو مانگی رابردوودا 80 کەس بەتۆمەتی دزەکردن دەستگیرکراوە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • هەواڵگری عێراق: لە ماوەی دوو مانگی رابردوودا 80 کەس بەتۆمەتی دزەکردن دەستگیرکراوە

هەواڵگری عێراق: لە ماوەی دوو مانگی رابردوودا 80 کەس بەتۆمەتی دزەکردن دەستگیرکراوە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
هەواڵگری عێراق: لە ماوەی دوو مانگی رابردوودا 80 کەس بەتۆمەتی دزەکردن دەستگیرکراوە
0

لایک

ئاژانسی هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی ئیتحادی رایگەیاند، لەماوەی دوو مانگی رابردوودا 80 کەس بەتۆمەتی دزەکردن بۆ ناو خاکی عێراق دەستگیرکراوە.

لەراگەیەندراوێکدا ئاژانسی هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی ئیتحادی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی عێراق باسی لەوە کردووە کە لە دوو مانگی رابردوودا 80 کەسی بیانی بەتۆمەتی هەوڵی دزەکردن بۆ ناو خاکی عێراق دەستگیرکراون. تۆمەتبارەکان لە پارێزگاکانی وەک واست، کەرکوک، سلێمانی، دهۆک، نەینەوا و هەولێر(ئەربیل).

هاوکات لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوەشکراوە کە لەکاتی ئۆپەراسیۆنەکاندا 40 کەس لەو 80 کەسە خاوەنی رەگەزنامەی جیاوازای وڵاتانی بیانین و یەکێک لەوانە چوار چەکی لەگەڵدا گیراوە لە جۆری برنۆ، یەکێکی دیکەش پێنچ دەبەی پڕ لە ماددەی کلۆری لەدەست گیراوە.

شایەنی باسە لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشدراوە کە کەسێک لە نێویاندا هەوڵی دزینی 183 سەر ئاژەڵی ناوچەی سنووری بە قاچاخ بباتە دەرەوە.