هەواڵگری عێراق دەستی بەسەر ملیۆنێک دۆلاردا گرت کە بڕیاربوو لەرێگەی هەرێمەوە بچێتە تورکیا

هەواڵگری عێراق دەستی بەسەر ملیۆنێک دۆلاردا گرت کە بڕیاربوو لەرێگەی هەرێمەوە بچێتە تورکیا

شوبات 3, 2023 15:30
هەواڵگری عێراق دەستی بەسەر ملیۆنێک دۆلاردا گرت کە بڕیاربوو لەرێگەی هەرێمەوە بچێتە تورکیا
0

لایک

ئەمڕۆ هەینی، بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی تاوانی رێکخراو لە دەزگای هەواڵگری دەست بەسەرداگرتنی یەک ملیۆن دۆلار کەرەستەی قاچاخی لە پارێزگای دیالە راگەیاند، كه‌ به‌نیازبوون له‌ رێگه‌ی هه‌رێمه‌وه‌ بیبه‌نه‌ توركیا.

بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی تاوانی رێکخراو لە دەزگای هەواڵگریی عێراق له‌ راگەیەندراوێکدا بڵاویكرده‌وه‌، “بە ئۆپەراسیۆنێکی تایبه‌ت لەسەر بنەمای زانیاری دروست و لە رێگەی بەدواداچوونی مەیدانی و لێکۆڵینەوەی بەردەوام، مەفرەزەکانی دژە تاوانی رێکخراو توانی دەست بەسەر یەک ملیۆن دۆلاردا بگرێت لە کۆنتڕۆڵی زۆرینەی پارێزگای دیالە، کە مەبەست بوو بە قاچاخ بگوازرێتەوە بۆ پارێزگاکانی هه‌رێمی كوردستان”.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، “ئەم پارە قاچاغە لەلایەن کەسانێكه‌وه‌ دەستی بەسەردا گیراوە کە هەوڵی تێکدانی ئابووری وڵات دەدەن، ئەو کەسانە به‌نیازبوون پاره‌كه‌ ببنه‌ هه‌رێمی كوردستان و له‌وێشه‌وه‌ بیبه‌نه‌ توركیا، به‌ڵام رێگریان لێكردووه‌ و ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرتووه‌”.