ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، به‌ڕێوەبه‌رایه‌تی هه‌واڵگری سه‌ربازی عێراق رایگه‌یاند، له ئۆپراسۆنێكی هاوبه‌شدا هێزه‌كانیان توانیویانه هه‌شت تیرۆریست له پێنج پارێزگای جیاواز ده‌ستگیربكه‌ن كه له‌لایه‌ن دادگاوه و به مادده‌ی چواری تیرۆر داواكراوبوون.
هه‌واڵگری سه‌ربازی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژەی بەوەکردووە، “به پشتبه‌ستن به زانیارییه هه‌واڵگرییه‌كانی تایبه‌ت به فیرقه‌كانی هه‌واڵگری و ئاسایشی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی (به‌سره، میسان، ئه‌نبار) به هاوكاری له‌گه‌ڵ هه‌واڵگری و هێزه‌كانی لیوای فه‌رمانده‌یيەكان، كه‌مینی سه‌ربازی چڕیان له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی هه‌ریه‌كه له پارێزگاكانی (به‌غداد، ئه‌نبار، به‌سره، میسان و رۆژئاوای نه‌ینه‌وا) دانا”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، “له ئه‌نجامی ئه‌و ئۆپراسۆنه به‌رفراوانه‌ی كه له‌و پێنج پارێزگایه ئه‌نجامدرا، توانرا هه‌شت تیرۆریستی داواكراو به پێی مادده‌ی چواری تیرۆر له قه‌زاكانی قائیم، ته‌لعه‌فه‌ر، قه‌لعه ساڵح، هیت، مه‌حمودییه، ره‌مادی و مه‌دینه ده‌ستگیربكه‌ن”.
شایەنی باسە، ئه‌و تیرۆریستانه‌ی له ئۆپراسۆنه‌كاندا ده‌ستگیركراون، بۆ گرتنەبەری رێکاری یاسایی بەرامبەریان راده‌ستی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار كراون.