هەناردەکردنی نەوتی هەرێم راگیرا؛ هۆکارەکەیشی دەگەڕێتەوە بۆ ….

هەناردەکردنی نەوتی هەرێم راگیرا؛ هۆکارەکەیشی دەگەڕێتەوە بۆ ….

شوبات 6, 2023 15:02
هەناردەکردنی نەوتی هەرێم راگیرا؛ هۆکارەکەیشی دەگەڕێتەوە بۆ ….
0

لایک

وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كانی هه‌رێم رایگه‌یاند، بەهۆی ئەو بوومەلەرزەیەی توركیا و سووریای گرتەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەناردەكردنی نەوت لە بۆری هەرێم – توركیا راگیرا.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 6ـی شوباتی 2023، وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كان راگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێم بڵاوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند، بەهۆی ئەو بوومەلەرزەیەی توركیا و سووریای گرتەوە، بەمەبەستی دڵنیابوون لە سەلامەتی هەناردەكردنی نەوت و خۆپارێزی لە هەر ئەگەرێكی نەخوازراو؛ بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەناردەكردنی نەوت لە بۆری هەرێم – توركیا راگیرا.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌: بڕیارە دوای تەواوبوونی كارەكانی پشكنین پرۆسەی هەناردەكردن دەست پێ بكاتەوە.

جێی باسە، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ دوو بوومه‌له‌رزه‌ی گەورە لە تورکیا روویدا و بەهۆیەوە تائێستا 912 كـــه‌س لــه‌ توركیا گــیانیان لـــه‌ده‌ستــداوه‌ و پــــێــنـــج هـــه‌زار و 385 كـه‌ســـی دیكه‌ش بریندارن.