هەمواری یاسای نەوت و گاز پەسەندکرا

هەمواری یاسای نەوت و گاز پەسەندکرا

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
هەمواری یاسای نەوت و گاز پەسەندکرا
0

لایک

لەمیانی بەرێوەچوونی دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستانی عێراق، بەزۆرینەی دەنگی پەرلەمانتاران هەمواری یاسای نەوت و گاز پەسەندکرا.

ئەمڕۆ چوارشەممە 29ـی 6ـی 2022، پەرلەمانی کوردستانی عێراق دانیشتنی ئاسایی خۆی ئەنجامدا و دوای خوێندنەوەی هەمواری یاسای نەوت و گاز کە لەلایەن لێژنەی یاسایی و لێژنەی نەوت و گاز خرایە بەر دەنگدان، یاساکە بە دەنگی 79 پەرلەمانتار پەسەندکرا.

شایەنی باسە لە دانیشتنەکەدا  دەنگدرا لەسەر ئوەی کە سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران دەبێتە ئەندامی ئەنجومەنی باڵای نەوت و گاز، لەبەرامبەر ئەمەدا پێشتر تەنها سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، وەزیرانی سامانە سروشتییەکان و جێگرەکەی، دارایی و پلاندانان ئەندامی ئەنجومەنەکە بوون.