هەفتەی داهاتوو شایستەی داراییەکانی جوتیاران دەگاتە هەرێم
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • هەفتەی داهاتوو شایستەی داراییەکانی جوتیاران دەگاتە هەرێم

هەفتەی داهاتوو شایستەی داراییەکانی جوتیاران دەگاتە هەرێم

جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، هەفتەی داهاتوو شایستەی داراییەکانی جوتیارانی هەرێم دەگاتە هەرێم.

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
هەفتەی داهاتوو شایستەی داراییەکانی جوتیاران دەگاتە هەرێم
0

لایک

لەراگەیەندراوێکدا شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە هەژماری فەرمی خۆی رایگەیاند، “دوا بەدوای نوسراومان ژمارە م.ن /340 وەنوسراوی پالپشتی وەزارەتی بازرگانی ژمارە 10065 لە نوسراومان لای سەرەوە وەزیاتر لە سێ کۆبونەوە لەگەل هەردوو وەزارەتی بازرگانی و وەزارەتی دارایی عیراق دواجار شایستەی دارایی جوتیارانی هەرێم بۆ ساڵەکانی 2014 و 2015 و 2016 خرایە سەر حسابی وەزارەتی بازگانی”.

هاوکات شاخەوان عەبدوڵڵا دەشڵێت، “دوێنێ لە دواین کۆبونەوەمان لەگەل وەزیری بازگانی رێککەوتین لەسەر ئەوەی تەواوی ئەو برە پارەیە هەفتەی داهاتو رەوانەی هەرێم بکریت ودابەشی سەرجوتیاران بکریت”.

شاخەوان عەبدوڵڵا ئاماژەی بەوەشکرد کە هەوڵ دراوە 100 ملیار دینار بنێردرێت و وتیشی، “بەداخەوە هەولی ئەوە دەدرا کە تەنها 100 ملیار رەوانە بکریت بۆ ئەمسال لەکۆی 309 ملیار بەلام ئەوەمان رەتکردەوە ودواجار دەبیت هەموو ئەو پارەیە لە هەفتەی داهاتوو رەوانەی هەریم بکریت ، خزمەت کردنی جوتیاران ئەرکی سەرشانمانە”.