هەفتەی داهاتوو شاندی هەرێم سەردانی بەغداد

هەفتەی داهاتوو شاندی هەرێم سەردانی بەغداد

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:40
هەفتەی داهاتوو شاندی هەرێم سەردانی بەغداد
0

لایک

هەفتەی داهاتوو شاندێکی حکومەتی هه‌رێم سه‌ردانی به‌غداد ده‌كات و له‌گه‌ڵ بەرپرسانی حکومەتی فیدڕاڵ بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پڕۆژەیاسای بودجە و چارەسەرکردنی کێشە دارایییەکانی نێوان هەولێر(ئەربیل) و بەغداد کۆدەبێتەوە.

ئامانج لە سەردانی شاندەکەی هەرێم بۆ بەغداد و کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی فیدڕاڵ، گفتوگۆکردنە لەسەر پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2023.

جێی باسە، هەردوولا پشتیوانی خۆیان دەربڕیوە کە کێشە داراییەکانی نێوان هەردوو حکومەتی هەرێم و فیدڕاڵ بەگوێرەی دەستوور و کارنامەی پەسەندکراوی حکومەتەکەی سوودانی چارەسەر بکرێن.