هەر فەرمانبەرێک بایۆمەتری نەبێت مووچەكەی رادەگیرێت
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • هەر فەرمانبەرێک بایۆمەتری نەبێت مووچەكەی رادەگیرێت

هەر فەرمانبەرێک بایۆمەتری نەبێت مووچەكەی رادەگیرێت

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
هەر فەرمانبەرێک بایۆمەتری نەبێت مووچەكەی رادەگیرێت
0

لایک


وەزارەتی پلاندانانی عیراق هۆشداری دەدات لەوەی ئەو فەرمانبەرانەی بایۆمەتریان نییە مووچەكانیان رادەگرن تاوەكو داتاكانیان تەواو دەبێت.


لەو بارەیەوە عەبدولزەهرە هنداوی وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق، لەلێدوانێكدا بۆ ئاژانسی فەرمی هەواڵی عێراقی رایگەیاندووە، كۆی ژمارەی بایۆمەتری كە بۆ فەرمانبەران دروستكراوە گەیشتۆتە سێ ملیۆن و 200 هەزار كۆد، ئێستاش گەیشتوونەتە قۆناغی زۆر پێشكەوتووی تەواوكردنی كارەكانی سیستمەكە، لە مانگی نیسانی ئەمساڵیش تەواوكراوە.

ئەوەشی خستەڕوو، هاوكارییەكی گەورە لەلایەن دامودەزگاكانی دەوڵەتەوە هەیە، نزیكەی هەموو دامەزراوەكانیش وردەكاری فەرمانبەرانیان بۆ دابینكردوون، هەروەها ئەنجومەنی وەزیران مانگی تەمموزی ئەمساڵی وەک وادەیەكی كۆتایی بۆ تەواوكردنی پڕكردنەوەی فۆڕمی بایۆمەتری دیاریكردووە، بەپێی ئەو فۆڕمەش مووچە لەلایەن وەزارەتی داراییەوە دیاری دەكرێت.