هەرێم 600 مێگاوات كاره‌با ده‌داته‌ سێ پارێزگای عێراق
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • هەرێم 600 مێگاوات كاره‌با ده‌داته‌ سێ پارێزگای عێراق

هەرێم 600 مێگاوات كاره‌با ده‌داته‌ سێ پارێزگای عێراق

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
هەرێم 600 مێگاوات كاره‌با ده‌داته‌ سێ پارێزگای عێراق
0

لایک

وه‌زیری سامانه‌ سروشتییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند، ڕۆژانه‌ له‌ڕێگه‌ی گازی به‌رهه‌مهاتوه‌وه‌ 600 مێگاوات كاره‌با ده‌نێردرێته‌ كه‌ركوك و موسڵ و دیاله‌.

به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتیه‌كان، كه‌مال محەمەد ساڵح، وه‌زیری سامانه‌ سروشتییه‌كان به‌ وه‌كاله‌ت پێشوازیی له‌ شه‌هره‌زاد سعود، كونسوڵی گشتیی ئه‌مریكا له‌ هه‌رێمی كوردستان كردوەو له‌ دیدارێكدا باسیان له‌ په‌ره‌پێدانی سێكته‌ری نه‌وت و گاز له‌ هه‌رێمی كوردستان كرد.

كونسوڵی گشتیی ئه‌مریكا هێرشه‌كانی سه‌ر كێڵگه‌ و دامه‌زراوه‌كانی نه‌وت و گاز سه‌ركۆنه‌ كرد و ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌ی بۆ نزیككردنه‌وی هه‌ردوو حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عێراق پیشاندا بۆچاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی نه‌وت و گاز و پاڵپشتیی وڵاته‌كه‌شی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان به‌ڕێگه‌ی گفتوگۆ ده‌ربڕی.

وەك لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژەی پێكراوە، لە كۆبونەوەكەدا وه‌زیری سامانه‌ سروشتییه‌كان باسی لەوەكردووە، كه‌رتی نه‌وت و گاز له‌ هه‌رێمی كوردستان له‌ خزمه‌تی گه‌لی كوردستان و گه‌لی عێراق دایه‌ و له‌ رێگه‌ی گازی به‌رهه‌مهاتوو ٦٠٠ مێگاوات كاره‌با ده‌نێردرێته‌ كه‌ركوك و موسڵ و دیاله‌.

وەزیری سامانەسروشتییەكان ئاماژەی بەوەشكردووە، به‌شێك له‌ نه‌وتی عێراقیش به‌ بۆرییه‌كانی نه‌وتی كوردستان ڕه‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ ده‌كرێت، بۆیه‌ پاراستنی دامه‌زراوه‌ نه‌وتی و گازییه‌كان ئه‌ركی هه‌موانه‌.