هەرێمی کوردستان 2 هەزارو 500 خێمە بۆ زیانکێکەوتووانی بوومەلەرزە تەرخان دەکات

هەرێمی کوردستان 2 هەزارو 500 خێمە بۆ زیانکێکەوتووانی بوومەلەرزە تەرخان دەکات

شوبات 22, 2023 12:29
هەرێمی کوردستان 2 هەزارو 500 خێمە بۆ زیانکێکەوتووانی بوومەلەرزە تەرخان دەکات
0

لایک

حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق لە پێنج شوێنی جیاوازی ئەدییەمان “شاری خێمە” دادەمەزرێنێت و خێمە بۆ 25 هەزار زیانلێکەوتووی بوومەلەرزەکەی مەڕاش تەرخان دەکات.

تیمەکانی رێکخراوی خێرخوازی بارزانی تائێستا 500 خێمەیان لە گەڕەکی کایالیکی ئەدییەمان لە زەوییەکی خاڵی داناوە.

بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی ئەنادۆڵ، هەریەک لەم خێمانە توانای لەخۆگرتنی 10 کەسی هەیە و گشت پێداویستییە سەرەتاییەکانی ژیانیشی تیادا بەردەستە.

رێکخراوی خێرخوازی بارزانی بە هەماهەنگی لەگەڵ ئافاد خواستی هەیە لە پێنج ناوچەی جیاجیا 2 هەزارو 500 خێمە دابنێت.

En az 10 karakter gerekli