کۆبونەوەی هەرسێ سەرۆکایەتیی لە کۆشکی سەلام بەڕێوەچو و جەختکرایەوە لەسەر پێویستی هەماهەنگی هەمەلایەنە و یەکخستنی گوتاری نەتەوەیی، هاوكات جەختکرایەوە لەسەر پێویستی سوربوون لەسەر سازکردنی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لە ساڵی داهاتوودا، وەک ئەوەی لە بەرنامەی کاری حکومەتدا جەختی لەسەرکراوەتەوە.
بهپێی راگهیهندراوێكی سهرۆكایهتی كۆماری عێراق، له كۆبونهوهیهكدا كه رۆژی پێنجشەممە لە کۆشکی سەلام لە بەغداد بەڕێوەچوو، د. لەتیف جەمال رەشید، سەرۆککۆمار و محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیران و محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمان ئامادەی بون، باس لە بارودۆخی گشتی سیاسی و ئابووری و ئەمنی وڵات کرا، هەروەها رێگاکانی پاڵپشتیکردنی حکومەت لە جێبەجێکردنی بەرنامەی کاری خۆی تاوتوێکرا بە شێوەیەک کە دابینکردنی باشترین خزمەتگوزاری بۆ هاوڵاتیان مسۆگەر بکات.
لە کۆبوونەوەکەدا جەختکرایەوە لەسەر گرنگی یەکخستنی وتاری سیاسی لەسەر ئاستی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی، هەروەها پێویستی دانانی ئەو قانونانە کرایەوە کە لە رێککەوتنە سیاسییەکەدا رەزامەندیان لەسەردراوە لە ماوەی دیاریکراودا بە قانون بکرێن.
له راگهیهندراوهكهدا هاتووه، هەر لەو کۆبوونەوەیەدا جەختکرایەوە لەسەر پێویستی سوربوون لەسەر سازکردنی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لە ساڵی داهاتوودا، وەک ئەوەی لە بەرنامەی کاری حکومەتدا جەختی لەسەر کراوەتەوە.
هاوکات باس لە بارودۆخی ئابوری وڵات کرا، تەئکیدیشکرایەوە لەسەر پێویستی دانانی یاسای بودجە، هەروەها گرنگی بەهێزکردنی ڕێکارەکان بۆ پاراستنی سامانی گشتی و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و بەهێزکردنی هەنگاوەکانی چاکسازی.
هەر لە درێژەی ئەو دیدارەی سێ سەرۆکایەتیەکەدا، تاوتوێی بارودۆخی ئاوارەکان له وڵات کرا، هاوکات کۆبوونەوە جەختیکردەوە له سەر پێویستی هەوڵدانی زیاتر بۆ کۆتاییهێنان به ئازار و نەهامەتیەکانیان و کارکردن بۆ گه ڕاندنەوەیان بۆ سەرماڵ و حاڵ و زێدی خۆیان به شێوەیەک کە زامنی ژیانێکی شایستە و سەلامەت و سەقامگیریان بۆ بکرێت.