هەردوو شاندی پارتی و یەکێتی کۆبوونەوە

هەردوو شاندی پارتی و یەکێتی کۆبوونەوە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
هەردوو شاندی پارتی و یەکێتی کۆبوونەوە
0

لایک

بە ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێم و بافڵ جەلال تاڵەبانی هەردوو شاندی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەستیان بە کۆبوونەوە کرد.

کۆبوونەوەکە بە ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و بافڵ جەلال تاڵەبانی بەڕێوەدەچێت.

شاندی پارتی لە فازڵ میرانی، سکرتێری مەکتەبی سیاسی، هۆشیار زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسی، ئازاد بەرواری، ئەندامی مەکتەبی سیاسی، مەحموود محەممەد، ئەندامی مەکتەبی سیاسی، رێبوار یەڵدا، ئەندامی مەکتەبی سیاسی، جەعفەر ئیمنیکی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی، دڵشاد شەهاد، ئەندامی سەرکردایەتی، پشتیوان سادق، ئەندامی سەرکردایەتی، عەلی حوسێن، ئەندامی سەرکردایەتی پێکهاتوون. 

شاندی یەکێتی لە بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان، دەرباز کۆسرەت رەسووڵ، کارگێڕی مەکتەبی سیاسی، رزگار عەلی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی، خەسرەو گوڵ محەممەد، ئەندامی مەکتەبی سیاسی، قوباد تاڵەبانی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی، شاڵاو عەلی عەسکەری، ئەندامی مەکتەبی سیاسی، سۆران جەمال تاهیر، ئەندامی مەکتەبی سیاسی، ئەمین بابەشێخ، ئەندامی مەکتەبی سیاسی، فەرید ئەسەسەرد، سکرتێری ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی و وەهاب هەڵەبجەیی، بەرپرسی دەزگای دژەتیرۆری سلێمانی پێکهاتوون.