هێڵی ئاسمانی عێراقی رەتی دەکاتەوە گۆشتی بەرازیان دابێتە گەشتیاران
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • هێڵی ئاسمانی عێراقی رەتی دەکاتەوە گۆشتی بەرازیان دابێتە گەشتیاران

هێڵی ئاسمانی عێراقی رەتی دەکاتەوە گۆشتی بەرازیان دابێتە گەشتیاران

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:40
هێڵی ئاسمانی عێراقی رەتی دەکاتەوە گۆشتی بەرازیان دابێتە گەشتیاران
0

لایک

کۆمپانیاى هێڵی ئاسمانیی عێراق رەتیکردەوە گۆشتى بەراز لەنێو ژەمە خۆراکى نێو فڕۆکەکانیدا درابێتە گەشتیاران و ئەو وێنانەى کە لەوبارەیەوە بڵاوکراونەتەوە لە هۆتێلێکی ئەڵمانیا بووە.

رۆژی 8ـى کانوونى یەکەمى 2022، کۆمپانیاى گشتیى هێڵی ئاسمانیی عێراق لە روونکردنەوەیەکدا ئەو دەنگۆیانەى رەتکردەوە کە باس لەوەدەکەن، گۆشتى بەراز دراوەتە گەشتیاران لەنێو گەشتە فڕۆکەوانیەکانیدا بۆ وڵاتان و بەپێچەوانەوە بەتایبەت ئەڵمانیا.

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، ئەو ژەمە خواردنەى کە لە گەشتەکانى فڕۆکەوانى کۆمپانیاکەدا بە چوون و گەڕانەوەشەوە دەدرێتە گەشتیارانى، بەڕێککەوتن دەبێت لەگەڵ کۆمپانیاکان کە دەبێت هاوتاى ئەو تایبەتمەندییانە بن کە کۆمپانپاکە پشتى پێ دەبەستێت و تیایدا رەچاوى شەریعەتى ئیسلام دەکرێت.

لەبەرامبەردا کۆمپانیاى گشتیى هێڵی ئاسمانیی عێراق ئاماژەى بەوەش داوە، ئەو وێنانەى لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوکراونەتەوە کە گوایە ژەمە خۆراک بوون و دراونەتە گەشیاران لۆگۆى کۆمپانیاکەیانى پێوە نییە کە لەسەر سەرجەم ژەمە خۆراکەکاندا هەیە.