ماڵپەری فەرمی پەرلەمانی کوردستان- عێراق رایگەیاند، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 13ـی نیسانی 2022، د. هێمن هه‌ورامی، جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان پێشوازیى له كلێمنس زێمتنه‌ر، كۆنسوڵی گشتیی كۆمارى ئه‌ڵمانیاى فیدڕاڵ له هه‌رێم كرد و چەند پرسێکی گرنگی ناوچەکەیان تاووتوێ کرد، کە گرنگترینیان پرسی هەڵبژاردنەکان بۆ خولى شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان- عێراق بوو.
لە راگەیەندراوەکەدا ئەوە خراوەتەڕوو، د. هێمن هه‌ورامی، به گرنگییه‌وه باسی له پرسی هه‌ڵبژاردنه‌كان و كاراكردنه‌وه‌ى كۆمیسیۆنى باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان كردووە، جه‌ختی له‌سه‌ر پێویستیی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كان له واده‌ی دیاریكراوى خۆیدا كردووه‌تەوە و ئاماژه‌ی بهوەشدا، كه “ده‌بێت له نزیكترین دانیشتنی په‌رله‌مان خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌م بۆ هه‌موارى یاسای هه‌ڵبژاردن و كاراكردنه‌وه‌ى كۆمیسیۆن و دۆخی گشتیی دارایی هه‌رێم بكرێت، بۆئەوەی رێرەوی پەیڕەوی و یاسایی خۆی وەربگرێت”.
ناوبراو ئاماژەی بەوەش کردووە، “پێویست بوو كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان كارا بكرابووایه‌وه و جێگەی کۆمیسیاره‌كانیش پڕبکرابووایهوه، هاوكات ئەو بابەت و یاداشت و راپۆرتانەشی كه پەیوەستن بە دۆخی دارایی و کاری پەرلەمانی بخرێنه به‌رنامه‌ی كارى دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان، چونكه هیچ بیانوویه‌كی سیاسی بۆ دواخستنی كاراكردنه‌وه‌ى كۆمیسیۆن نه‌ماوه”.
سه‌باره‌ت ىه مافی پێكهاته‌كانیش، ناوبراو رایگەیاند، کە دەبێت ماف و نوێنەرایەتیی پێکھاتەکان پارێزراو بێت و خواستی پێکھاتەکان لە فراکسیۆنە جیاجیاکانیان لە پەرلەمان و دامەزراوە سیاسی و ئاینی و رێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی و نوخبەی پێکھاتەکان و جەماوەرەکەیان لە سەر شێوە و جۆر و کورسییەکانیان لەلایەن خۆیانەوە بڕیاری لێبدرێت.