هێمن هەورامی: دەبێت ماف و نوێنەرایەتیی پێکهاتەکان پارێزراو بن
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • هێمن هەورامی: دەبێت ماف و نوێنەرایەتیی پێکهاتەکان پارێزراو بن

هێمن هەورامی: دەبێت ماف و نوێنەرایەتیی پێکهاتەکان پارێزراو بن

هێمن هەورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان-عێراق سەبارەت بە پرسی هەڵبژاردنەکانی هەرێم رایگەیاند، "جەختمان لەوەکردەوە کە دەبێت ماف و نوێنەرایەتیی پێکهاتەکان پارێزراو بن".

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:45
هێمن هەورامی: دەبێت ماف و نوێنەرایەتیی پێکهاتەکان پارێزراو بن
0

لایک

هێمن هەورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان-عێراق سەبارەت بە پرسی هەڵبژاردنەکانی هەرێم رایگەیاند، “جەختمان لەوەکردەوە کە دەبێت ماف و نوێنەرایەتیی پێکهاتەکان پارێزراو بن”.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 10-04-2022، هێمن هەورامی، پێشوازیکرد لە‌ سپێنسه‌ر فیلدس، سه‌رۆكی به‌شی سیاسی له‌ كۆنسوڵخانه‌ی گشتیی ئه‌مریكا له‌ هه‌رێم.

لە دیدارەکەدا دوایین پێشهاته‌ سیاسی و ئه‌منییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق و پرسی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان باسكران.

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، لەبارەی دانیشتنی داهاتووی پەرلەمانەوە دەڵێت، “جەختمان لەوە کردەوە  کە ئێمە ئامادەین هەرکاتێک بانگهێشتی ئەندامانی بەڕێزی پەرلەمان بکرێت بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان، دەبێت بەرنامەی کاری دانیشتن بریتی بێت لە خوێندنەوەی یەکەم بۆ سەرجەم ئەو پێشنیازە یاسایانەی کە لەلایەن ئەندامانی پەرلەمانەوە پێشکێشکراون، بە تایبەتی پێشنیازە یاساکانی هەمواری یاسای هەڵبژاردن، بۆ ئەوەی رێڕەوی پەیڕەوی و یاسایی پەرلەمانی وەربگرێت، هەروەها کاراکردنەوەی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان، پڕکردنەوەی جێگەی دوو کۆمیسیار، سەرجەم ئەوبابەت و یاداشت و راپۆرتانەی پەیوەستن بە دۆخی دارایی و کاری پەرلەمانی”.

هەورامی، لە بارەی پرسی هەڵبژاردن و کۆتا وتی “جەختمان لەوەکردەوە کە دەبێت ماف و نوێنەرایەتیی پێکهاتەکان پارێزراو بن و خواستی پێکهاتەکان لە فراکسیۆنە جیاجیاکانیان لە پەرلەمان و دامەزراوە سیاسی، ئایینی، رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، دەستەبژێری پێکهاتەکان و جەماوەرەکەیان لەسەر شێوە و جۆر و کورسیەکانیان لە لایەن خۆیانەوە بڕیاری لێبدرێت و هیچ حیزب و لایەن و فراکسیۆنێکی دیکە شێوەیەکی دیاریکراو لە دەرەوەی خواستی پێکهاتەکان بەسەردا نەسپێنێت و داوامان کرد کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی چاودێر و هاوکاری بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان بن”.