هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق رایگەیاند، “پێویسته پێكهاته‌كان كە بەشێکی ره‌سه‌ن و سەرەکیی ئه‌م وڵاته‌ن مافه‌كانیان له گشت بوارێكدا پارێزراو بێت”.
بەگوێرەی ئەو راگەیەندراوەی کە لە پەرلەمانی کوردستانەوە بڵاوکراوەتەوە، هێمن هه‌ورامی، پێشوازیی له جێمی هامیل، جێگری كۆنسوڵی گشتیی به‌ریتانیا لە هەولێر (ئەربیل) و جه‌یمس چارلتۆن، به‌رپرسی سیاسیی كۆنسوڵخانه‌ی به‌ریتانیا كردووه.
لە دیدارەکەدا دۆخی سیاسیی هه‌رێم و عێراق و رێكاره په‌یڕه‌وی و سیاسییه‌كانى په‌یوه‌ست به هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان گفتوگۆیان له‌باره‌وه كراوه.
هێمن هه‌ورامی سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مان و رێكاره په‌یڕه‌وی و سیاسییه‌كان وتوویەتی “هیچ بیانوویه‌كی سیاسی نه‌ماوه بۆ كارانه‌كردنه‌وه‌ى كۆمیسیۆن و ئه‌ركی په‌رله‌مانی كوردستانیشه رێكاره په‌یڕه‌وییه‌كانی خۆی جێبه‌جێ بكات بۆ ئه‌و پرسه و هه‌ر بابه‌تێكی تر‌ى په‌یوه‌ست به هه‌ڵبژاردن، بۆئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن له كاتی دیاریكراوی خۆیدا ئه‌نجام بدرێت”.
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان به گرنگییه‌وه باسی له رۆڵی پێكهاته‌كانی هه‌رێمی كوردستان كردووە و رایگه‌یاندووە “په‌رله‌مانی كوردستان به یاسا مافی پێكهاته‌كانی پاراستووه و پێوییسته پێكهاته‌كان كە بەشێکی ره‌سه‌ن و سەرەکیی ئه‌م وڵاته‌ن مافه‌كانیان له گشت بوارێكدا پارێزراو بێت”.
لای خۆیه‌وه جێمی هامیل، جێگری كۆنسوڵی گشتیی به‌ریتانیا، وێڕای ده‌ربڕینی خۆشحاڵیی خۆی به سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ په‌رله‌مانی كوردستان، جه‌ختى له‌سه‌ر به‌رده‌وامیی پرۆسه‌ی دیموكراسی له هه‌رێم كرده‌وه و هیوای خواست په‌رله‌مانی كوردستان وه‌ك دامه‌زراوه‌یه‌كی گرنگ كاره‌كانی خۆی ئه‌نجام بدات كه به‌لای كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه گرنگه.