بە گوێرەی ئەو راگەیەندراوەی کە لە په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق بڵاوکراوەتەوە، هێمن هه‌ورامی پیشوازیی له ئۆلیڤیێ دیكوتینێ، كۆنسوڵی گشتیی فه‌ره‌نسا له هه‌رێم كردووه.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە کە له دیدارەکەدا هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ى سه‌ر هه‌ولێر (ئەربیل) و لێكه‌وته‌كانی دوای هێرشه‌كه گفتوگۆیان له‌باره‌وه كراوه.
لە دیدارەکەدا هێمن هه‌ورامی، سوپاسی هه‌ڵوێستی فه‌ره‌نسا و وڵاتانی كردووە سه‌باره‌ت به ئیدانه‌كردنی ئه‌و هێرشه و پشتگیرییه به‌رده‌وامه‌كانیان له هه‌رێمی كوردستان.
پرسی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و كاراكردنه‌وه‌ى كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان، ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوون، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان وێڕای جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر پێویستیی ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنه‌كان له واده‌ى دیاریكراوی خۆیدا، رایگه‌یاندووه “پێویسته كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان كارا بكرێته‌وه به‌پێی رێكاره پهیڕهوییهكان و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش كۆمیسیۆن چه‌ند نووسراوێكی ئاراسته‌ی په‌رله‌مانی كوردستان كردووه، پێویسته په‌رله‌مانی كوردستانیش به ئه‌ركه یاساییه‌كه‌ی خۆى هه‌ڵبستێت له‌وباره‌یه‌وه”.
بەپێی راگەیەندراوەکە، هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ره‌وشی سیاسی و ئه‌منیى هه‌رێمی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه تاوتوێ كراوه و پته‌وتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و وڵاتی فه‌ره‌نسا، ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوون.