بەرپرسێکی باڵا لە وەزارەتی بەرگری ئەمریکا – پێنتاگۆن رایگەیاند، هێزە سەربازییەکانی رووسیا ناوچەی چێرنۆبیل بۆ وزەی ناوەکی کە لە 24ـی شوبات کۆنتڕۆڵیان کردبوو، جێدێڵن.
لەلایەکی دیکەوە ئاژانسی فرانس پرێس لە زاری بەرپرسێکی باڵا نەیویستووە ناوەکەی ئاشکرا بکرێت، ئەوەی گواستووەتەوە کە هێزەکان بەرەو بێلاروس کشاونەتەوە.
شایەنی باسە بەرپرسەکە وتوویەتی، “هێزەکانی رووسیا دەکشێنەوە و ناوچەکە جێدێڵن.
لە 24ـی شوباتی ئەمساڵ، سوپای رووسیا ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی بۆ سەر ئۆکراینا دەستپێکرد، لەوبارەیەوە ڤلادمیر پوتین، سەرۆکی رووسیا لەمیانی دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنەکە رایگەیاند کە بەمەبەستی داماڵینی سەرباز و نازیزم لە ئۆکراینا ئۆپەراسیۆنەکە بەڕێوەدەبەن.
1
گۆڕانکاری کۆیلایەتی لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ
2
بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن
3
ئەمریکا: ژنانی ئێران تەنها لە پێناوی شکۆی خۆیاندا خۆپیشاندان دەکەن
4
نیگەرانییەکانی بەدەستهێنانی وزە لە ئەوڕووپا بەردەوامە و وڵاتەکان چ رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر؟
5
پاکستان… لە رووداوێکی هاتووچۆدا نزیکەی 60 کەس بوونە قوربانی