هێزەکانی حەفتا: پلانێکمان بۆ هێرشکردنەسەر کێڵگەی کۆرمۆر پووچەڵکردەوە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • هێزەکانی حەفتا: پلانێکمان بۆ هێرشکردنەسەر کێڵگەی کۆرمۆر پووچەڵکردەوە

هێزەکانی حەفتا: پلانێکمان بۆ هێرشکردنەسەر کێڵگەی کۆرمۆر پووچەڵکردەوە

سەرۆکایەتیی ئەرکانی هێزەکانی حەفتا رایگەیاند، پیلانێکی هێرشکردنە سەر کێڵگەی کۆرمۆریان پووچەڵکردووەتەوە و دەستیشیان بەسەر ئۆتۆمبێل و مووشەکەکاندا گرتووە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
هێزەکانی حەفتا: پلانێکمان بۆ هێرشکردنەسەر کێڵگەی کۆرمۆر پووچەڵکردەوە
0

لایک

سەرۆکایەتیی ئەرکانی هێزەکانی حەفتا رایگەیاند، پیلانێکی هێرشکردنە سەر کێڵگەی کۆرمۆریان پووچەڵکردووەتەوە و دەستیشیان بەسەر ئۆتۆمبێل و مووشەکەکاندا گرتووە.

رۆژی چوارشەممە 27-07-2022، سەرۆکایەتیی ئەرکانی هێزەکانی حەفتا رایگەیاند، “دوای گەڕان و بەدواداچوونی ورد لە رۆژی 25ی تەممووزی 2022 لێکۆڵینەوەکان چڕترکرانەوە و سەرئەنجام ئەمڕۆ 27ـی تەمووزی 2022 ھێزێکی لیوای 16 دوای پشت بەستن بە زانیاریی ھەواڵگری و وەرگرتنی رەزامەندیی سەرۆکایەتیی ئەرکانی ھێزەکانی حەفتا، ئۆپەراسیۆنیان ئەنجامدا و لە کاتژمێر 05:30 خولەکی ئەم ئێوارەیە توانرا بگەنە ئەو ئامانجەی کە شوێنی تەقاندنی مووشەکەکان بووە”.

لە بەشێكی دیکەی راگەیێندراوەکەدا هاتووە، مووشەکەکان “لەسەر ئۆتۆمێلێکی جۆری کیا جێگیرکرابوو بەشێوەیەکی دەستکرد ئامادەکرابوو تا جارێکی تر کۆرمۆر بکرێتەوە ئامانج و توانرا پیلانەکە پووچەڵبکرێتەوە و دەستیش بەسەر ئۆتۆمبێل و مووشەکەکان بگیرێت”.

کێڵگەی گازی کۆرمۆر دەکەوێتە گوندی کۆرمۆر لە سنووری شارۆچکەی قادر کەرەم لە قەزای چەمچەماڵی سەر بە پارێزگای سلێمانی، کۆمپانیای دانەگاز و نەوتی هیلالی ئیماراتی وەبەرهێنانی تیادا دەکەن.

دوای تێپەڕبوونی 15 مانگ بەسەر پڕۆژەکە و لە تشرینی یەکەمی 2008 بەرهەمهێنانی گاز لە کۆرمۆر دەستیپێکرد.