به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی له گۆڕه‌پانه‌كانی مزگه‌وتی ئه‌قسا شه‌ڕ و پێكدادانی توند له نێوان فه‌ڵه‌ستینیه‌كان و هێزه‌كانی سوپای ئیسرائیل دروستبوو.
بەگوێرەی هەواڵێکی رادیۆی ده‌نگی ئه‌قسا، هێزه‌كانی ئیسرائیل له مزگه‌وتی ئه‌قسا هێرشیان كردووه‌ته‌سه‌ر نوێژخوێنان و بۆمبی ده‌نگی و گازی فرمێسكڕێژیان بەرامبەریان بەکارهێناون.
هێزه‌كانی سوپای ئیسرائیل لە ناوچه‌ی باب مغاربه هێرشیان هێناوە و گوللـه‌ی لاستیكییان ئاراسته‌ی نوێژخوێنان كردووه، سەرەڕای ئەوەی گرژییەکان تائێستا بەردەوامی هەیە، تاكو ئێستا بەلایەنی کەمەوە 12 فەڵەستینی برینداربوون.
شایەنی باسە، هێزه‌كانی سوپای ئیسرائیل رێگری له تیمه‌كانی ئامبولانسی ته‌ندروستی كردووه، بچنه ناو مزگه‌وتی ئه‌قساوه به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌شه‌ڕ و پێكدادانه‌كان زیانیان به‌ركه‌وتووه و برینداربوون.