هێزی دەریایی سه‌ر به سوپای پاسدارانی ئێران، چه‌ند كه‌شتییه‌كی نوێی جه‌نگی نمایشكرد، له نێویاندا كه‌شتی جه‌نگی (شه‌هید سوله‌یمانی) بوونی هەیە.
ئه‌مڕۆ دووشەممە 05-09-2022، هێزی دەریایی سه‌ر به سوپای پاسدارانی ئێران، لەمیانی مانۆڕێکی دەریاییدا، جگه له كه‌شتی جه‌نگی (شه‌هید سوله‌یمانی)، هه‌ریه‌ک له كه‌شتییه‌كانی جه‌نگی (شه‌هیدی رۆحی) و (شه‌هید دارا)ـی نمایشكرد.
كه‌شتی جه‌نگی (شه‌هید سوله‌یمانی)، به نوێترین سیسته‌می چاودێری هه‌واڵگری بێته‌ل، ئامرازه‌كانی جه‌نگی ئه‌لیكترۆنی، دیاریكردنی ئامانجه‌كان و جووڵه‌ی ماشێنه‌كان له‌سه‌ر رێگه وشكانییه‌كان، نمایشكرا.
لیوا محه‌مه‌د باقری، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌ركانی سوپای پاسدارانی ئێران لەبارەی کەشتیی جەنگی (شه‌هید سوله‌یمانی) رایگەیاند، کەشتییەکە توانای مانۆڕی فراوانتری هه‌یه، هه‌روه‌ها به چوار بزوێنه‌ری به‌هێزه‌وه كارده‌كات، توانای مانه‌وه‌ی زۆری له‌نێو ده‌ریا و زه‌ریاكاندا هه‌یه، یاخوود گه‌شتی فراوان و دوور ئه‌نجام بدات.


